به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ڕه‌وشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی كرد و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئیداری و سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا‌و دواتر سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له ناوچه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی كه گوێی له داواكارییه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گرت، چووه شوێنی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش و تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه‌ی كرد.
دواتر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی خێزانی شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی كوڵه‌جۆی كرد له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق و سلێمانی و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده هه‌ریه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌هیدانه.
لهلێدوانێكشدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسه‌ته‌فا گوتی: سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌مان له ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ كرد ، به راسپارده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی چوار شه‌و له‌مه‌وبه‌ر كه تیرۆریستانی داعش په‌لاماری یه‌كێك له خاڵه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دابوو، به‌هۆیه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون".
شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند خاڵێكدا روونكردنه‌وه و گوتی: بۆمان ده‌ركه‌وت كه داعش زۆر به‌هێز بووه و سوودی وه‌رگرتووه له‌و بۆشاییه ئه‌منیانه‌ی له ناوچه‌كه دروست بوون له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی عێراق'' و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه'' داعش له‌و ناوچانه‌وه دێت كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی عێراقدان، چونكه له‌وێ بۆشاییه‌كی ئه‌منی گه‌وره هه‌یه''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه كاریان دابین كردنی ئاسایشی خه‌ڵكه، ئه‌گه‌ر بێت‌و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه نه‌بن ئه‌وا ده‌بێت خه‌ڵك بڕۆن ئێره به‌جێی بهێڵن، بۆیه جێگیر كردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ئامانج لێی زامن كردنی ئه‌من و ئاسایشی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا راشیگه‌یاند ''جاران له شه‌ڕی داعشدا سه‌نگه‌رمان هه‌بوو، هێڵی به‌رگریمان به‌رامبه‌ر یه‌كتر هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا دوژمن هێڵه‌كه‌ی دیار نییه، هێرش ده‌هێنن و ده‌كشێنه‌وه. ئێمه‌ش هێڵی به‌رگریمان نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزی عێراقی هاتۆته ئه‌و ناوچانه‌ی كه جاران پێشمه‌رگه‌ی لێبوون''.
شێخ جه‌عفه‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ''تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان به‌هێز بكرێنه‌وه''.
له‌به‌شێكی تری قسهكایدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتی ''هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كه به‌نیازبووین هێرش بكه‌ینه سه‌ر ناوچه‌كانی نزیك شۆراو و سه‌روو خورماتوو كه داعش خۆیانی تیادا مه‌ڵاس داوه، به‌داخه‌وه هێزه عێراقییه‌كان رێگربوون، رێگه‌یان نه‌داوه هێزی پێشمه‌رگه به‌شداربن''.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند ''ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌و هێزه مه‌یدانیانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌كه كه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان نه‌هاتوونه‌ته پێش، هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.