د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی به ئێران نییه و ئه‌گه‌ر شتێكی وا ڕوویدابێت ئه‌وه به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه.
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) - له زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه هاوڵاتییه‌كی خه‌لكی شاری سه‌قز به ناوی مسته‌فا سه‌لیمی كه په‌نای بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، له سنووری پێنجوێن، له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ڕاده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نییه و ئه‌گه‌ر شتێكی وا ڕوویدابێت ئه‌وه به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه.
بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی داوه به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٤/١١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.