Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:05

مەسرور بارزانی په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشک و برایانی مەسیحی ده‌کات

هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قیامە په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی جەژنی قیامە ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشیدا رۆژانی جەژن بەڕێ بکەن.

کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاینی بووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.  

ئەم جەژنە هاوکاتیشە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهانی گرتووەتەوە. بەم بۆنەوە داواکارم لە هاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/11

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.