Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:05

پەیامێک له‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیان

ده‌سترێژیكردنه‌ سه‌ر ژنه‌كه‌ پردی ئیدانه‌ ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك -گەرمیان، ده‌سترێژیكردنه‌ سه‌ر ژنه‌كه‌ پردی ئیدانه‌ ده‌كات، كه‌ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە دوو كەس بە نۆرە دەستدرێژیی سێكسی دەكەنە سەر ژنێك لە پردێ.

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك -گەرمیان
دەربارەی تاوانی پردێ

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بیستن و دیتنی دیمەنەکانی تاوانی دەستدرێژیی چەند کەسێکی سەر بە ھێزەکانی حەشد و پۆلیسی ئیتحادی لە سنووری دەسەڵاتی لێژنەی ئەمنی و پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك بۆ سەر  ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و  زۆر ھەژاری کورد لە پردێ، ویژدانی ھەموو مرۆڤێکی بەویژدان دەھەژێنێت.

ھەر بۆیە زۆر دەستخۆشی و پشتیوانی لە پەیامی دروست و بەرزی ڕێزدار سەرۆك بارزانی دەکەین کە زۆر بەدروستی و مەردی و بەویژدانەوە لەسەر تاکێکی کوردی کەمئەندامی شاروچکەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووك (ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان) ھەڵسایە سەرپێ و بە دەنگی بەرز داوای لە ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی  فیدراڵی عێراق کرد بە ھاوبەشی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە قێزەونە بکەن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە توندترین سزا بدرێن.

بەڕێزیان بەو پەیامە بەرز و پڕمانایەی بە گشت کوردێکی کەرکووكی و گشت دانیشتووانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند ئێمە پشتیوانتانین و ناھێلین زوڵمتان لێ بکرێ و بە دۆست و دوژمنیشی ڕاگەیاند ئێمە ھەموو کات پشتیوانی دانیشتووانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانین و دەبێ دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.

ئێمەش لێرەوە  داوا لە ھەردوو حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، بەزووترین کات بارودۆخی پارێزگای کەرکووك ئاسایی بکەنەوە و پارێزگارێکی بەتوانا و دەستپاك کە ھیچ کەیسێکی گەندەڵی نەزاھەی لەسەر نەبێت و لە دادگە بە واسیتە و ڕێگای ناشەرعی بەکەفالت خۆی لە سزای دادوەری ڕزگار نەکردبێت؟ وەکو پارێزگاری سەپێنراوی ئێستای کەرکووك!!!

کەسێك بێت بەدەر بێت  لە گەندەڵی و فڕوفێڵ و کینەلەدڵی و، کەسێك بێت لە ڕێگای برا و کەسە نیزیكەكانی دەستی تێکەڵی تیرۆریستانی داعش نەکردبێت و نەبێت، کەسێك بێت لە ھەوڵی بەدەستەوەدانی شاری کەرکووكی دڵی کوردستانی داعش بەزێن نەبێت.
کەسێك بێت لە لایەنی پێکھاتەکانی کەرکووك ناسراو و نەزیە و جێگای ڕێز بێت.

دووبارە دەستخۆشی لە ڕێزدار سەرۆك بارزانی دەكەین. ساخ و سەربەرز و سەرکەوتوو بن.

د. کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
کەرکووك  - گەرمیان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.