ئەمەریکا لەرووی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێش وڵاتی ئیتاڵیا کەوتهوه.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتهوه، بەپێی دواین ئامارەکان لە ئەمەریکا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە (19600) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و بەوەش پێش وڵاتی ئیتاڵیا کەوت کە ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە (19468) کەسە.
شایهنی باسه ئەمهریکا پێش ئیتاڵیا کەوتووەتەوە، کە تا ئێستا 19 ھەزار و 468 کەس له ئیتاڵیا بههۆی ئهو پهتایهوه گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 152 ھەزاریش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. ئێستا ئەمریکا یەکەمی جیھانە لەرووی زۆری ژمارەی تووشبوون و مردن بەھۆی کۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.