Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:05

له‌ سلێمانی قۆناغ بە قۆناغ هه‌ندێ شوێنی پێویست ده‌کرێنه‌وه‌

بەلەبەرچاوگرتنی ژیانی ھاووڵاتیان
کوردستان TV
#7
100%


قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: قۆناغ بە قۆناغ رێگە بەکردنەوەی بەشێک لە شوێنە پێویستەکان دەدەن.

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بەشێکی تر لە دوکان و شوێنە پێویستەکانی شاری سلێمانی ئەمشەو لە دیوانی پارێزگای سلێمانی" د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی" کوبوونەوەو  ھەڵسەنگاندن بۆ قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کرا و بڕیار درا ھەنگاو بەھەنگاو رێگە بەکردنەوەی بەشێک لەو شوێنانە بدرێت کە پەیوەندیدارن بە ژیانی خەڵکەوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی  رایگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی ئەو قۆناغەی تێیداین و بە ئامانجی ئاسایی بونەوەی ژیانی ھاوڵاتیان بەپێی چەند مەرج و رێنماییەک سبەینێ بڕیار لە بارەی کردنەوەی بەشێکی تر لە دوکان و ئەو شوێنانە دەدەن کە پەیوەندیان بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە ھەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.