سەرۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى نه‌سیر چادرچى كرد رایگه‌یاند: خوالێخۆشبوو شوێن پهنجهیێكى هونه‌رى جێهێشتووه كه لاى نه‌وه‌كانى داهاتوو به‌زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
براى به‌ڕێز نه‌سیر چادرچى
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئه‌ندازیاى ته‌لارسازى ناودارى عێراقى ره‌فعه‌ت چادرچى براتانمان پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو شوێن پهنجهیێكى هونه‌رى جێهێشتووه كه لاى نه‌وه‌كانى داهاتوو به‌زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز دەكەین و، لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر دلۆڤانى خۆى و، سەبر و ئارامی بە ئێوه ببه‌خشێ .
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانى
11ـی 4ـی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.