سعوودیه رایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ئه‌گه‌ری هه‌ڵپه‌ساردنی نوێژی ته‌راویح له مانگی ره‌مه‌زان له ئارادایه.
بریكاری وه‌زیری كاروباری ئیسلامی و بانگه‌وازی رێنوێنی سعوودیه، محه‌مه‌د عوقهیل، له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای زانایانه‌وه كه پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌ساردن بێت، ده‌رنه‌چێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌ڵپه‌ساردنی نوێژی ته‌راویح له مانگی ره‌مه‌زان له ئارادایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆز، ئه‌حمه‌د مه‌نسووریی، له لێدوانێكیدا بۆ هه‌مان ته‌له‌ڤیزیۆن، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی باڵا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی ته‌راویح و ته‌هه‌جوود له مزگه‌وتی حه‌رام ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د مه‌نسووریی ئاشكراشیكرد له ژێر رۆشنایی ئه‌و راسپاردانه‌ی كه له‌و لیژنه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شێوازی جێبه‌جێكردنیان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.