فه‌رمانده‌یی هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) داوایان له سه‌ربازه كۆنه‌كان كردوه بگه‌ڕێنه‌وه ریزه‌كانی سوپا.
جه‌نڕاڵ تواندا یۆنگ، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی كاروباری ئیداری هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌مریكا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد "مانگی رابردوو فه‌رمانده‌یی هێزه زه‌مینییه‌كان په‌یوه‌ندی به ٨۰۰ هه‌زار سه‌ربازی كۆنه‌وه كردووه و داوای لێكردون بۆ هاوكاری كردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بگه‌ڕێنه‌وه ریزه‌كانی سوپا. تا ئێستاش ۲٥ هه‌زار سه‌رباز هاتونه‌ته‌وه ناو هێزه زه‌مینیه‌كانی ئه‌مریكا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بانگكراونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌بوون كه پێشتر له كه‌رتی ته‌ندروستی سه‌ربازیی كاریان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.