بەرگدروێك خۆبەخشانە دەمامك بۆ هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی تەندروستی چۆمان دروست دەكات.
بەرگدروێك لە قەزای چۆمان بە شێوەیەكی خۆبەخشانە هەستاوە بە دروست كردنی دەمامەك بۆ هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی تەندروستی شارۆچەكەكە.
عەبدولڵا خەیات، پیشەی بەرگدرووە لە قەزای چۆمان، رایگەیاند " ئەركی سەرشانی هەموومانە ئاور لەهێزە ئەمنیەكان و كارمەندانی تەندروستی بدەینەوەو رێزیان لێبگرین، چونكە ئەوان 24 كاژمێر لە ئەركدان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە پەتای كۆرۆنا، كە زیاد لە ئەركی خۆیاندا لە خزمەت خەڵكی كوردستاندان هەریەكەو لە ناوچەكەی خۆیاندا".
ئاماژەشی بەوەدا " وەك خزمەتێكی بچووك بەشێوەیەكی بەردەوام دەمامك دروست دەكەم و پێشكەش بە هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی تەندروستی قەزای چۆمان دەكەم، كە تائێستا بە هەزاران دەمامكم دروست كردووەو جگەلەسەنتەری قەزای چۆمان، بۆ دەوروبەریش دروستم كردوون.
ژێدهر/ زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.