مه‌زلووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ یارمه‌تییه پزیشكییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامێكی خێرا و جوامێرانه‌ی داواكاری ئێمه‌ی بۆ ناردنی پسپۆرانی پزیشكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا داوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی بۆ ناردنی یارمه‌تی زیاتری بۆ پشتگیری ئێمه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به‌رز ده‌نرخێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.