بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،۷ پله، شاری خۆی سه‌ربه پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا باكووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌ساتی سروشتی و دۆخی له‌ناكاو ناسراو به (AFAD)، بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر٠٥:٢٣ی ئه‌مڕۆ و له قوڵایی ٦،۷٥ كیلۆمه‌تر روویداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌ساتی سروشتی و دۆخی له‌ناكاو (AFAD) بڵاویكرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شی هه‌ژاندووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه (AFAD) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاویكردوونه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر ٠٥:٣١ ئه‌مڕۆ، به‌گوڕی ٤،۲ پله له‌سه‌ر پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه.
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش له دووری ۱٨۲ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی ئاماسرای سه‌ربه پارێزگای بارتن و له قوڵایی ۱۲ كیلۆمه‌تر، بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.