ئیره‌ج شاهین باهیر، سه‌رۆك شاره‌وانی شاری ته‌ورێز باكووری رۆژئاوای ئێران رایگه‌یاند، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بووم و له‌ئێستادا له ماڵه‌وه خۆم كه‌ره‌نتین كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا بڵاویكرده‌وه، ئیره‌ج شاهین باهیر رایگه‌یاندووه "دوای ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنام تیایدا ده‌ركه‌وت له‌وانه هه‌ناسه‌سواری، پشكنیم بۆ كرا كه له ئه‌نجامدا پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو".
راشیگه‌یاندووه كه له‌ئێستادا له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
دوێنێ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاندبوو، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ چوار هه‌زار و ٣٥٧ كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش به ڤایرۆسه‌كه، گه‌یشتووه‌ته ٧٠ هه‌زار و ٢٩ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.