لە هەولێر گەورەترین کارگەى دروستکردنى ماسک کرایەوە، کە مانگانە تواناى بەرهەمهێنانى 10 ملیۆن ماسکى هەیە و وەزیری تەندروستیش چەند زانیارییەکی لەمبارەیەوە خستە روو.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی مەراسیمی کردنەوەی کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە هەولێر رایگەیاند: "کردنەوەی ئەم کارگەیە جێگەی دڵخۆشی و شانازییەکی گەورەیە لە هەرێمی کوردستان کە کارگەیەکی لەم بابەتە بەرهەمی خۆماڵی لەسەر ستانداردێکی بەرز و بە پێداویستییەکی تایبەت و هەموو خاسیەتەکانی نێودەڵەتی بەرهەم دەهێنێت".
وەزیری تەندروستی گوتیشی: "ئەم کارگەیە ماسک و پێداویستییە پزیشکییەکان بۆشاییەکى گەورەى دابینکردنى پێداویستییەکانیان پڕدەکاتەوە.
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم کارگەیە جگە لەوەی پێداویستى ناوخۆ پڕدەکاتەوە و دەتوانێت ڕەوانەى دەرەوەش بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.