وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 34 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته هه‌زارو 352 كه‌س.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ 34 توشبوی نوێ تۆماركراوه ، كه هه‌شت توشبویان له‌ناوچه‌ی ره‌سافه، شه‌شی دیكه‌شیان له‌ناوچه‌ی مه‌دینه توبی به‌غداد، چوار توشبو له‌سلێمانی، یه‌ك توشبو له‌هه‌ولێر، 15 توشبو له‌به‌سڕه بوون.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار گیانله‌ده‌ستدانی نوێ تۆماركراوه، ئه‌وانیش له‌ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غداد، سلێمانی، كه‌ركوك، به‌سڕه بوون، كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته 76 كه‌س.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، 39 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه، كۆی گشتی چاكبوه‌كانیش گه‌یشتوه‌ته 640 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی و ژینگه كۆی گشتی ژماره‌ی توشبوانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكردوه‌و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕوو، هه‌زارو 352 توشبو به‌كۆرۆنا تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.