Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:18

ڕووناکی ببخشە 

بە ھەموو تاریکی ناتوانی تۆزقاڵێک تیشک لە ناو بەریت
کوردستان TV
100%

ژیان: دۆستی، ڕاستی، سەربەستی و خۆشەویستی و ... لێ بکەیەوە چی دەمێنێتەوە؟
چین ئەو شتانەی بەشەر لە پێناویاندا کات و توانای خۆیان بۆ سەرف کات؟
پارە، دەسەڵات، ناوبانگ، کێبڕکێ و ... .
بەها و بنەما چاکەکان لە کانیاوی ڕووناکی ھەڵدەقووڵێن، ئینسان دەروونیان پێ پاراو بکات، گوڵزارێک دەڕوێنێت، نەک ھەر خۆی لە سایەی جوانی و خۆشی ئەو باغەگوڵە حەساوە و شاد دەبێت، بەڵکو ئەوانی دیکەشی لێی بەھرەمەند دەکات. 
پارە، دەسەڵات و مل بە ملانێ ئەگەر لە پێناوی ڕووناک کردنەوەی تاریکی نەخرێنە گەڕ،
 بۆ خەڵکی دەبنە مایەی ئازار، بۆ خاوەنەکەشی شەڕ و نابودی لە گەڵ خۆیان دێنن.
ژیان لە دوو ناوەندی گەورەی ڕوناکی  و تاریکی پێکھاتووە. بە تۆزێک نور دەتوانی تاریکایی ڕۆشن کەیەوە.
بە ھەموو تاریکی ناتوانی تۆزقاڵێک تیشک لە ناو بەریت. ئاخر شەوەزەنگ کاتێک ھەیە خۆر نەبێت، ڕۆژ ھەڵبێ، دونیا ڕووناک دەبێتەوە، تارمایی دەڕەوێتەوە!
چرا ھەڵگرە بچۆ بۆ قوژبنە تاریک و فەرامۆشکراوەکان، ھەرگیز مەبە بە تاریکی بێ ئایندە.
کارێک بکە دەستت پڕ بێت لە گوڵی ئاڵ و واڵی بۆن خۆش، ھەر چەپکێکیان بکە دیاری بۆ ئینسانی وەک خۆت ھاوبەش.
لە بیر مەکە، کار و ئەرکت بۆ بەخشین، بۆ دلۆڤانی! شانی تۆ نیە ستەم و فێڵ، تۆ ئینسانی!
ن / ئەحمەد حاجی

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.