Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:18

دۆزینەوەی 6 کەشتیی سەردەمی جەنگیی یەکەمی جیهانی لە دەریای سپی

ئەم کەشتییە دۆزراوانە سەرچاوەیەکی مێژووی گرنگن
کوردستان TV
100%

شارەزایان لە ناوەندی تۆژینەوەی ژێر ئاو لە کۆمەڵەی جوگرافیای رووسی 6 کەشتییان لە قووڵاییەکانی دەریای سپی دۆزییەوە، کە بە بەرکەوتنی تاشەبەرد یان بە مینی دەریایی کراونەتە ئامانج و ژێر ئاو کەوتوون.
بەگوێرەی خزمەتگوزاری رۆژنامەوانی کۆمەڵەی جوگرافیای رووسیا، ئەو 6 کەشتییە لە میانی جەنگیی یەکەمی جیهانی ژێر ئاو کەوتوون.
ئاندری لۆکشکۆڤ، سەرپەرشتیاری شاندەکە گوتی، "لەکاتی گەڕانەکە توانیمان 11 پارچە بدۆزینەوە دەرکەوت 6 لەو پارچانە کەشتیین و لە سەردەمی جەنگیی یەکەمی جیهانی (1914-1918) ژێر ئاو کەوتوون".
لۆکشکۆڤ، ئەوەشی زیاد کرد، لەنێو ئەو کەشتییانە کە دۆزرانەوە کەشتییەکی بارهەڵگری ئەمریکییە کە درێژییەکەی 98 مەتر دەبێت، ئەم کەشتییە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی بۆ بەرەی جەنگ گواستووەتەوە و دوای بەرکەوتنی بە تاشەبەرد ژێر ئاو کەوتووە.
جگە لەمە زانایانی شوێنەواری ژێرئاو دوو کەشتیی ئینگلیزی گواستنەوەی خەڵووزیان لەگەڵ کەشتییەکی نەرویجی و رووسی و فینلاندی دۆزییەوە، کە بە مینی ژێرئاو لە دەریای سپی کراونەتە ئامانج.
لۆکشکۆڤ، ئەوەشی زیاد کرد، "جگە لەم کەشتییانە 5 کەشتیی تەختەمان دۆزییەوە، لەنێوانیاندا کەشتیی سان جۆن کە درێژییەکەی 22 مەتر دەبێت و، کەشتییەکی دیکە بەدرێژیی 36 مەتر کە پێشبینی دەکرێت بازرگانی یان سەر بە کاروانێکی سەربازیی بووبێت"
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم کەشتییە دۆزراوانە سەرچاوەیەکی مێژووی گرنگن، چونکە زۆرێکیان بەشێوەیەکی باش ماونەتەوە.
ژیده‌ر/ Kurdistan CT

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.