ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەھاوبەشەکان کۆبوەوە دەربارەی رێنمایی و رێوشوێنەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەشێکی تر لەو دوکان و شوێنانەی کە پەیوەندیدارن بە ژیانی رۆژانەی ھاووڵاتیان، رایگەیاند: ھێشتا مەترسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوەو رۆژانە حاڵەتی نوێی تۆمار دەکرێت.
گوتیشی: بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان بڕیارو رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی بەردەوام دەبن.
روونیشیكردهوه، ئهمشهو قائیمقامیەتی سلێمانی رێنماییەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەشێکی تر لە شوێنەکان بڵاو دەکاتەوە و لە سبەینێوە بە پێی ئەو مەرج و رێنماییانە رێگە بەکارکردنیان دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.