بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشیی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاركردن له ته‌واوكردنی ڕێگای هه‌ولێر بۆ دهۆك به‌رده‌وامه و نیوه‌ی ته‌واو بووه و بەشی زۆری نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی ته‌واو بووه و به‌رده‌وامیش كاری تێدا ده‌كرێت تا ته‌واو ده‌بێت و ده‌كرێته‌وه، چونكه ڕێگایه‌كی ستراتیژییه و پێویسته به‌زوویی ته‌واو بكرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سدقی ئامێدی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ,، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا هه‌یه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌یه، زۆربەی پڕۆژه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامن و نه‌وه‌ستاون و له تهواوكردندان. ئێستا ته‌واوكردنی ڕێگای دهۆك بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وامه و له سنووری دهۆك جووتساید گه‌یشته چه‌مه و هاتوچۆشی پێدا ده‌كرێت و كار له پرده‌كه ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی چڕ و خه‌ریكه پرده‌كه‌ش ته‌واو ده‌بێت، كه هه‌ردوو دیوی هه‌ولێر و دهۆك پێكه‌وه گرێ ده‌دات و شیشڕێژ كراوه و ستوونی بۆ دانراوه و خه‌ریكی سهپكردنن."
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌شڵێت ، ئێستا له دیوی لای هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن، له‌وێش كاری زۆر باش كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌خۆشیی كۆرۆنا زۆر قه‌ڵه‌باڵغی دروست ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان به كرێكار و خاوهنئامێرهكانی دروستكردنی ڕێگاكه نه‌كه‌وێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ری ڕێگاكه قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ئه‌ندازیار و كرێكار و خاوهنئامێرهكان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن، بۆیه كاری زۆر باشایان كردووه و ئه‌گه‌ر وا بڕوات به‌خێرایی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێگاكه له دهۆك تا ده‌گاتە هه‌ولێر هه‌مووی ده‌بێته جووتساید.
گوتیشی ، ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری ته‌واو بووه و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیی كرۆنا نه‌بووایه نزیك ده‌بوون له ته‌واوكردن، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت و كاری به‌رده‌وامی تێدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زوو ته‌واو بێت و بكرێته‌وه، چونكه ڕێگایه‌كی ستراتیژییه.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت ، ئێستا ئهوانەی له دهۆكەوە دێن به‌و پرده‌دا دێن بۆ هه‌ولێر و، ڕێگاكه‌ی زۆر نزیك كردووەته‌وه.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سدقی ئامێدی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕێگاكه به‌ته‌واوی ته‌واو بكرێت و كاری زۆر باشی تێدا كراوه و قۆناغی باشی بریوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌ویش ته‌واو ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.