Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:18

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو باسی خێزانێکی جوتیاری نمونەیی هه‌ولێر دەکات

گەنمی دوویان چاندووە لەیەك دۆنم زەوی یەك تۆنێک و حەوت سەد كیلۆ بەرهەمی بووە
کوردستان TV
100%

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باس لەخێزانێكی جوتیاری نمونەی لەناحیەی قوشتەپە دەكات كە گەنمی هەولێر دوویان چاندووە لەیەك دۆنم زەوی یەك تۆنێک و حەوت سەد كیلۆ بەرهەمی بووە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، باسی سەردانێكی  كردبۆ گوندی قولتەپەی یابە لەناحیەی قوشتەپە ئه‌نجامی داوه‌

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەكردووە، حەسەن عەبدوڵا لەگەڵ كاك مەهدی كوڕی خێزانێكی جوتیاری نمونەین، سەردانم كردن و گفتوگۆیەكی بەسوودمان ئەنجامدا.

بێگەرد تاڵەبانی رونیشكردۆتەوە، ئەم خێزانە دوو كێڵگەی پەلەوەریان هەیە و سەردانمان كردن، گوێم لەسەرنج و پێشنیارەكانیان گرت.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ژمارەیەك وێنەی سەردانەكەی داناوە و باسی لەوەشكردوە، ئەم خێزانە جوتیارە سەد دۆنم پەتاتەی چاندووە لەگەڵ سێ هەزار و هەشت سەد دۆنم گەنم، كاتێك بەرهەمی بنەتۆی هەولێر دوومان بینی كە وەزارەتمان بەرهەمی هێناوە و دابەشی كردووە بەسەر جوتیاران زۆر خۆشحاڵ بووم.

ئەم خێزانە جوتیارە بۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتویەتی، ساڵی رابردوو بنەتۆی گەنمی هەولێر دوویان داچاندووە و دۆنمێك زەوی یەك تۆن و حەوت سەد كیلۆی بەرهەمی بووە.

لەكۆتایدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەكردوە، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو درێغی ناكەین لە خزمەتكردنی جوتیارانمان، دەست لەناودەست بۆ پاراستن و بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ.

1

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.