شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: شەوی رابردوو چەکدارانی داعش پێگەیەکی پۆلیسی فیدڕاڵیان کردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش لە کەرکوک بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، چەکدارانی داعش لە کەرکوک هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی فیدڕاڵی و بەهۆیەوە پۆلیسێک لە حەویجە کوژراوە.
شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە گوندی مەلا عەبدولای باشووری كەركوك هێرشیانكردوەتە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی.
داعش هاوکات هێرشی كردوەتە سەر گوندی تەل به‌سەل لە داقوق و دو گوندی دیكەی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە، بەڵام هیچ کام لە هێرشەکان زیانی نەبووە.
گوتيشي، چه‌كدارانی داعش خۆیان له گونده‌كه حه‌شار داوه و هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ له سنووری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، له باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیاله، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به راوه‌دوونان و دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه كردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.