چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە لە باشووری کەرکووک لە سنووری گوندی مەنسووڕیە و داقووق، ھێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و کوژراو و بریندارهەن.
لە هێرشەکەی گوندی مەنسووڕیە و ناوچەی مەلا عەبدوڵڵا پۆلیسێک کوژرا و دووانیش برینداربوون.
پەیامنێری كوردستان تیڤی، لە زاری بەرپرسانی ئەمنی ناوچەكەوە رایگەیاند: "شهوی رابردوو چەكدارانی داعش لە گوندی مەلا عەبدولای باشووری كەركوك هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی."
راشیگەیاند: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لەو هێرشانەدا، پۆلیسێكی سوپای عێراق كوژراوە و چەكدارێكی داعشیش بە برینداری بەدیل گیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "داعش هێرشی كردووەتە سەر گوندی "تەل بهسەل" لە داقوق و دوو گوندی دیكەی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە، بەڵام هیچیان زیانی نەبووە".
له ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا داعش هێرشەكانی بۆ سەر هەردوو سنووری كەركووك و دیالە چڕ كردووەتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.