Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:27

بوومەلەرزە چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هەرێمی کوردستانی هه‌ژاند

كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان زانیارى لەبارەی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ 

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌  كاتژمێر 2:19 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.05  پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و به‌ قوڵایی 10 کیلۆمەتر هەرێمی کوردستانی هەژاندوە. 

 راشیده‌گه‌ێنێت ،   بومەلەرزەکە له‌ دورى29  کیلۆمەتر له‌ قه‌زای کۆیە و لە دوری 41 کیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵ رویداوه‌.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ كاتژمێر 7:26 بەیانی به‌ كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوری 2.8 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیخته‌ر وە به‌ قولایی 10 كم له‌ دوورى 20 كم له‌ قه‌زای خانەقین روویدا

 


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.