باشترین کات بۆ خواردنی ماست 30 خولەک پێش خەوتنە، لێرەوە سودەکانی ماست بزانە
١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك )
٢-ماست كۆمه‌ڵه به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه كه هاریكارن له كرداری هه‌رس و ڕێگرن له ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده پاك ده‌كه‌نه‌وه له پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.
٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه ماست ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم كه یاریده‌ده‌ره له سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.
٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.
٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له دابه‌زاندنی ئاستی جۆره خراپه‌كانی چه‌وری (LDL) له خوێندا.
٦- به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان.
٧- هه‌ندێ پڕۆتین له پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه كه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت . دکتۆری ئۆنلاین
٨-ڕێگر ده‌بێت له كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له دیواری لووله‌كانی خوێن ( به تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن ).
٩-گه‌ده به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.
١٠- رۆڵ ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله .
١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له باكردن( غازات).
١٢- هاریكار ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێش.
١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه.
١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه ئێسكی ددانه‌كان .
ژێده‌ر/ دكتۆری ئۆڵاین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.