- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سوپاسی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و جێنشینی سعوودیه، شازاده محەمەد بن سه‌لمان-ی كرد به بۆنه‌ی رێككه‌وتن له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
به بۆنه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌نجامیانداوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سوپاسی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپی بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ به جیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پوتین و بن سه‌لمان ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی راگه‌یاندووه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیان له هاریكاریی نێوانیان كردووه، له‌گه‌ڵ یه‌كتری و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و به بۆنه‌ی ''هه‌ستیاریی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت بۆ ئاستێكی گونجاو له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كانی وزه و دارایی جیهانیی'' سوپاسی پوتین و بن سه‌لمان-ی كردووه.
دوێنێ سه‌رۆكی رووسیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێنشینی سعوودیه گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و له‌و باره‌یه‌شه‌وه رێككه‌وتن.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌ندامانی ئۆپیك+، رۆژانه ١٠ ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو كه‌مده‌كه‌نه‌وه، ئامانج ئه‌وه‌یه به به‌شداریكردنی وڵاتانی جی٢٠ كه ئه‌ندامی گرووپه‌كه نین به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت بگاته ٢٠ ملیۆن به‌رمیل.
تره‌مپ كاته‌كانی ئێواره له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند ''رێككه‌وتنی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئۆپیك+ ته‌واوه. ئه‌وه له ئه‌مریكا هه‌زاران هه‌لی كاری وزه رزگار ده‌كات. ده‌ستخۆشی له رووسیا و سعوودیه ده‌كه‌م''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.