Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 19:24

مه‌ترسه‌.. راستییه‌کان له‌باره‌ى کۆڕۆنا مایه‌ى گه‌شبینین

ژمارەیەک نه‌خۆش له‌ كۆڕۆنا چاكبووه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نىان زیاتر لە 100 ساڵ بوو
کوردستان TV
100%

گشت لایه‌ك هه‌واڵه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆناى نوێ ده‌گوازنه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهاندا و سه‌رقاڵى باسكردنى مه‌ترسییه‌ نه‌رێنییه‌كانن كه‌ ترس و تۆقاندن ده‌خه‌نه‌ دڵى خه‌ڵك، به‌تایبه‌تیش ئه‌و‌ هه‌واڵانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ زیادبوونى رۆژانه‌ى ژماره‌ى مردووان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ راستى هه‌ن كه‌ مایه‌ى گه‌شبینین و ده‌بێ تیشكیان بخرێته‌ سه‌ر كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- رێژه‌ى چاكبوونه‌وه‌:
زۆربه‌ى جار ته‌نها سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان و مردووان و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى رزگاریان ده‌بێت له‌م په‌تایه‌ پشتگوێ ده‌خه‌ین، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ى هه‌ره ‌زۆرى نه‌خۆشه‌كان، واته‌ نزیكه‌ى 80%ى حاڵه‌ته‌كان تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا سووك و مامناوه‌نده‌ و نیشانه‌كانى بریتین له‌ كۆكه‌ و قوڕگ گیران‌ و په‌ره ناسێنێ بۆ ئاستى نیشانه‌كانى "كۆڤید-19"، ده‌ریش كه‌وتووه‌ هه‌ندێ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌هیچ نیشانه‌یه‌ك بكه‌ن‌.
2- خۆپاراستن ده‌تپارێزێ له‌ تووشبوون:
ئه‌گه‌ر رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌یت ئه‌وا پارێزراو ده‌بیت له‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا، كه‌واته‌ ده‌سته‌كانت باش به‌ ئاو و سابوون بشۆ و هه‌وڵ بده‌ مه‌وداى دوو مه‌تر له‌نێوان خۆت و كه‌سانى دى بپارێزى.
3- چاكبوونه‌وه‌ى به‌ساڵاچووان:
له‌ زۆرێک لە وڵاتانی جیھان ژمارەیەک نه‌خۆش له‌ كۆڕۆنا چاكبووه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نىان زیاتر لە 100 ساڵ بوو، هه‌رچه‌نده‌ ژمارەیەکیان نه‌خۆشى ئه‌لزه‌هایمه‌ر یان به‌رزى په‌ستانى خوێن و دڵیشیان لاواز بووە.
4- پاشه‌كشه‌كردنى ئاستى پیسبوونى ئاووهه‌وا:
هه‌ساره‌ شینه‌كه‌مان سوودمه‌نترین لایه‌نه‌ له‌ قه‌یرانى كۆڕۆنا، داتاكانى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانى هه‌ریه‌ك له‌ ئاژانسى‌ ئاسمانیى ئه‌مریكى"ناسا" و ئاژانسى‌ ئاسمانیى ئه‌وروپى "ئیسا" نزمبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاسته‌كانى دووه‌م ئۆكسیدى نایترۆجین له‌ هه‌وادا ده‌رده‌خەن.
5- له‌ چین ژیان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌‌:
هه‌نگاو به ‌هه‌نگاو ژیان له‌ چین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌‌ و چه‌ندین كۆمپانیا كه‌ له ‌سه‌ره‌تاى  قه‌یرانى كۆڕۆنا ده‌رگاكانیان داخست، ده‌ستیان كردۆته‌وه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كارگه‌كانیان و خه‌ڵك ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.
6- پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆجیا:
قه‌یرانى كۆڕۆنا واى كرد ته‌كنۆلۆجیا به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌تا ده‌بینین مرۆڤ ده‌توانێ له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ راوێژ به‌ پزیشكان بكات، هه‌روه‌ها زانایان گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامى په‌تاى كۆڕۆنا وه‌رچه‌رخانێك له‌ ته‌كنۆلۆجیاى ئامێر و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌ ژماره‌ییه‌كان (دیجیتاڵییه‌كان) روو بدات.
ژێده‌ر / Kurdistan CT

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.