Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:27

درۆگبا بڕیاری دا نەخۆشخانە تایبەتەکەی تەرخان بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

تەرخانکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیاندنەکانی کۆت دیڤوار، دیدییە درۆگبا کە یەکێکە لە یاریزانە جیهانییەکان و خەڵکی ئەو وڵاتەیە، نەخۆشخانە تایبەتەکەی خۆی لە شاری ئابیدجان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) خستووەتە خزمەتی حکوومەتەوە.

سەرۆک شارەوانی ئابیدجان، ڤینسێنت تۆ بی ئریە سوپاسی دیدییە درۆگبای کرد لەبەرامبەر ئەو کارە مرۆڤانەیەی ئەنجامیداوە و رایگەیاند، هەرچەندە نەخۆشخانەکە هێشتا تەواو نەکراوە، بەڵام دوای تەواوبوونی دەکرێتە ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

پێشتریش حکوومەتی کۆت دیڤوار رایگەیاندبوو لە شاری ئابیدجان ١٣ ناوەند و لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەشدا، ٤٥ ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) دروست دەکەن.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە لە ١١ی ئاداردا تۆمارکراو تا ئێستا گەیشتوەتە ٥٧٤ حاڵەت کە ٨٥یان چاکبوونەتەوە و پێنجیشیان گیانیان لەدەستداوە.

دیدییە درۆگبا ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تۆپی پێیە، پێشتر بۆ یانەی گالاتاسەرای تورکی و چەندین یانەی ئەورووپا و ئەمریکا یاری کردووە و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ەوە وازی لە تۆپی پێ هێناوە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.