Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 07:03

تەندروستی ئیسرائیل: 7 حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا

تا ئێستا له‌ئیسرائیل 11 هەزار و 235 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوون
کوردستان TV
100%


-وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایگەیاند کە حەوت حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی تۆمارکردووە.

    


وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایگەیاند کە حەوت حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی تۆمارکردووە، بەمەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە بۆ ١١٠ کەس.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لەمیانی چەند کاتژمێری رابردوودا، ٩٠ کەسی دیکە لە ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاماژە بەوەیشکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان لە ئیسرائیل بۆ ١١ هەزار و ٢٣٥ بەرزبووەتەوە کە ١٨١یان رەوشیان خراپە.

باس لەوەشکراوە کە لەنێو سەرجەم تووشبووەکاندا، ١٦٨یان تا رادەیەک رەوشیان باشە و نۆ هەزار و ٨٧ی دیکەشیان رەوشیان جێگیرە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا لە ئیسرائیل، هەزار و ٦٨٩ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاکبوونەتەوە.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.