بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە دەستپێكردنەوەی خزمەتگوزاری كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و دایكانی دووگیان لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان لەنەخۆشیە درمەكان و لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لەرۆژی سێ شەممەوە رێكەوتی 14/4/2020 كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و دایكانی دووگیان لەسەرجەم مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە بەڕەچاوكردنی سەرجەم رێنمایی و مەرجە تەندروستیەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.