لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى خه‌لیفان بڵاوی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا ناحیهكهمان كه‌ره‌نتین كرا بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیانمان ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 13 ى 4 ى 2020 ، دوای ئەوەی کە دڵنیا بووین توانراوە زنجیرەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بپچڕێنین و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ بکەین، بازنەی کەرەنتین و ھاوێری خەلیفان هەڵدەگیرێت.
راشیدهگهێنێت ، لە ھەمان کات ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر پەتاکە ڕادەگەێنرێت ، چوونکە هێشتا مەترسی ئەوە هەیە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆس بێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هیوادارین کۆڕۆنا کەلتووری پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی، پاکپارێزی، گوێڕایەڵی، هاوکاریی و بەشداریی گشتی پتر بچەسپێنێت.
لهكۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى خه‌لیفان رایدهگهێنێت ، وێڕای سوپاس بۆ پابەندی و هەستی بەرپرسیارێتی ھاوڵاتیان و ھەماھەنگیان لەگەڵ تیمە ماندوونەناسەکانی ئیدارەی خەلیفان، پێویستە سوپاسی ئەم لایەن و دەزگا و کەسایەتییانە بکەین کە ھاوکاری و کۆمەکی پێویستیان بۆ سنووری ناحیەی خەلیفان دابین کرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.