Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:46

وه‌زیری ته‌ندروستى: لە 24 کاتژمێردا ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە

نابێ قەدەغەی ھاتووچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت
کوردستان TV
100%

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار و 792 پشكنین بۆ ھاووڵاتییان كراوە ھەموویان نێگەتیڤ دەرچوون، خۆشبەختانە لەو ماوەیەدا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

 راشیگه‌یاند ، ئەمڕۆش وەرگرتنی تێستەكان بەردەوامە، تۆمار نەكردنی حاڵەت لە 24 كاتژمێر مانای ئەوە نییە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەماوە و رێكارەكان بشكێنن، ھێشتا لە مەترسی داین و دڵنیانین، بۆیە دەبێ بەردەوام بین لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان.

وەزیری تەندروستی  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەگەڵ ئەوەداین كە ژیان و گوزەرانی خەڵك رێكبخرێت، بەڵام رای ئێمە وایە نابێ قەدەغەی ھاتووچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.