وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 111 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 1617 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوونه.
کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1617 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 7330 کەس.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوێنێوە 111 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 4185 کەس.
هاوكات ئیرەج حەریرچی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند: لە 20 رۆژی رابردوودا ئاستی تووشبوان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا دەتوانرێت ئەو تووشبوانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتدا دەستنیشان بکرێت کە هێشتا نیشانەی پەتاکەیان تێدا دەرنەکەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.