وهزارهتى بازرگانى و پیشهسازی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهئهمرۆ ۱۳ ؍ ٤ ؍ ۲۰۲۰ کهمال موسلیم " وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و نەوزاد ئەدهەم بهرێوهبهری گشتى بازرگانی و شاندی یاوەری سەردانی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردیان لە سنوری پارێزگای هەولێر کرد.
راشیدهگهیهنن ، لە سەردانەکەدا شاندی یاوەریاندا بۆ هەر یەک لە کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئاردی" فاتەکە " و " گەرۆتە " کە ئەم دوو کارگەیە توانای بەرهەم هێنانی ۲۰۰ تۆنیان هەیە لە مانگێکدا و ئەرکی ئامادە کردنی بەشێک لە بەشە ئاردی هاوڵاتیانیان لە ئەستۆ دایە .
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە کردەیی چاودێری ئاشەکانی کردو پاشان بە ئامادە بونی راگەیاندکاران بڕێک ئارد وەک سامپڵ دوای شێلان کرا بە نان و لە کوالێتیەکەی دڵنیا بۆوە .
لە کۆتایشدا جەختیان لەسەر گرینگی کوالێتی و پاک و خاوێنی و ڕێنماییە تەندروستیەکان کردەوە و ڕاشیان گەیاند : سەرەڕای دەست خۆشیمان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەر و هونەری و فەرمانبەرەکان بەڵام پێویستە ماندونەناسانە زیاتر کار بکەن بۆ ئەوەی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و لە کاتی خۆیدا بگاتە دەستی هاوڵاتیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.