Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:48

لە هەڵەبجە تاقیگەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرایەوە

لەمڕۆ بەدواوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
100%

تاقیگەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە و لەمڕۆ بەدواوەش پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە ئەنجام ئەدرێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-٤-٢٠٢٠، بەشی تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە فەرمی تاقیگەی مۆلیکولەر تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، کە لەمڕۆ بەدواوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت کە پێشتر بە پشکنینەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیەوە ئەنجام دەدرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.