چەندڕۆژێک لەمەوبەر لەگوندی ئالانەی سنوری دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان لەحالەتێکی دەگمەندا بزنێک (۲) بێ چووی بووە کە یەک لەبێ چووە کان دوو سەر و چوار چاوو وسێ گوچکەی هەبووە
سابیر خەلیل ،هاولاتیەکی ئاژەڵدارەو خاوەنی بزنەکەیە به کوردستان تیڤی راگهیانید"ئەوحاڵەتە چەندرۆژ لەبەر روویداوه بزنەکە ئەمسال زگی نۆبەرەیەتی دوکاریلەی ، پەیدا بووە کەکەیەکێک لە کاریلەکان تەواو ئاسايی بوو ئەوی دیکەش دووسەرو چوارچاو و سێ گوێچەی هەبوو دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لەژیان کاریلەکە مرد "
ئەوهاولاتیە ئاژەڵدارە گوتیشی" هەرچەندە ئەوە حالەتێکی دەگمەنە بەلام لەوەتەی ئاژەل ومەڕومالاتی بەخێوکردوە ئەوە بۆ دووەم جارە حالەتی لەوشێوەیە دەبینم وچەند سالێک لەمەوبەریش بزنێکی دیکەیان بەهام شێوە بێ چویەکی دوسەری بوو دواتر ئەویش مرد ار بوو"
شایەنی باسە لەساڵی ۲٠۱٤ لە گوندی تاوکێ دەڤەری سیدەکان لەحاڵهتێکی دیکەی دەنگمەند گوێرەکەیەکی (۳) چاو لەدایک بوو.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.