ئەمڕۆ دووشەممە لە تەواوی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، 26 تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران، لەگەڵ گیان لەدەستدانی دوو كەسی تووشبوو بە پەتاكە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 26 تووشبووی نوێ بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، لەگەڵ چاكبوونەوەی 77 تووشبووی پەتاكە.
بە گوێرەی ئەم ئامارەی لە راگەیەندراوی وەزارەتە عێراقیەكەدا بڵاو كراوەتەوە، پەتایەكە لە عێراق لەژێر كۆنترۆڵدایە و وڵاتەكە بەرەو پاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا دەچێت.
تا ئەمڕۆ تەنها یەك هەزار و 378 كەس لە عێراقدا بە تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، تەنها 78 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەست داوە، 717 تووشبووی تۆماركراویش بە تەواوی چاك بوونەتەوە.
ئەوانەی ئەمڕۆ بە تووشبووی نوێ تۆمار كراون، سێ كەسیان لە بەغدان، دوو كەسیان لە نەجەف و سێ كەسی تریش لە پارێزگای واستن، شەش كەس لە بەسرە و كەسێكیش لە میسان، دوو كەس لە بابل و سێ كەس لە دیوانیە، دوو كەسیش لە زی قار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.