پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزهكانى لیوای 45ی سوپای عێراق، هەڵمەتێكی سهربازیان لە گوندی تەلبوسەلی قەزای داقوق و دەوروبەری ئەنجامدا، بۆ راوەدونانی ئەو چەكدارانەی داعش كە شەوی رابردوو لە ناوچەكە زیانیان بە سوپای عێراق گەیاندبوو. بەڵام سهرهنجام كەوتنە بۆسەیەكی داعش و بەو هۆیەوە ژمارەیەك سەربازى عێراق و چەكداری داعش كوژران و برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەكان ، چوار سەربازی هەواڵگری عێراق لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنران و دوو سەربازیش كوژراون و 10ی دیكەش برینداربوون.
لەو شەڕەدا سوپای عێراق فرۆكەی بەكارهێناوە و شەڕو پێكدادانێكی توند لەنێوان چەكدارانی داعش و سەربازانی سوپای عێراق روویداو بههۆیهوه چوار چەكداری داعش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.