Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:46

له‌ هه‌ولێر 40 شوێنى جیاجیا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌کان داخران

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ناوى ئه‌و شوێنانه‌ى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


 
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە چەند گەڕەکێکی ناوشاری هەولێردا 40 شوێنی جیای وەک نۆرینگەی پزیشکی و سەمونخانە و مۆبایل فرۆش و مارکێت و رێستورانت و کافتریا و شوێنی فرۆشتنی نێرگەلە و دوکانی غازفرۆشتن و پەنچەرچی و ڕۆنگۆر و مریشک فرۆش و دوکانی کارەبایی و جلوبەرگی منداڵانیان داخستووە.

روونیشیکردووەتەوە، "ھۆکاری داخستنی ئەم شوێنانەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە، پێچەوانەی رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای ھەولێر بوون".

دەشڵێت، "ئاگاداری سەرجەم کاسبکاران دەکەینەوە پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکان بن بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا 330 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و چوار هەڵگری ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها  167 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.