وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 77 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 26 کەسی دیکەش تووشبوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13-04-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماری کەسانی تووشبوو و چاکبووەوە و مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە دیاریکراون:-
بەغدا: حەوت تووشبوو
نەجەف: دوو تووشبوو
واست: سێ تووشبوو
میسان: یەک تووشبوو
بەسرە: شەش تووشبوو
بابل: دوو تووشبوو
دیوانییە: سێ تووشبوو
زیقار: دوو تووشبوو
هاوکات ژمارەی مردووان دوو کەس بووە:
بەغدا: دووان (یەکێک لە کەرخ و ئەوی دیکە لە شاری پزیشکی)
هاوکات لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی چاکبووەوەکان کراوە کە 77 کەسن و بەمشێوەیەیە:
بەغدا: 28 کەس
نەجەف: 14 کەس
سلێمانی: هەشت کەس
هەولێر: 11 کەس (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوون)
کەربەلا: دوو کەس
بەسرە: شەش کەس
کەرکووک: یەک کەس
دیالە: دوو کەس
بەسرە: یەک کەس
بابل: یەک کەس
زیقار : نۆ کەس
تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەزار و 378 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 717 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 78 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.