671 کەسی دیکە لە شارى نیویۆرکی ئەمریکا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو ویلایەتەی ئەمریکا گەیشتە 10 هەزار و 56 کەس.
تاوەکو ئێستا لە نیویۆرک کە بەسەنتەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا دادەنرێت و لە هەموو ویلایەتەکانی دیکە تووشبووی زیاتری هەیە و 189 هەزار و 415 کەسن.
لهم بارهوه ئەندریو کۆمۆ، حاکمی نیویۆرک ئامارەکانی 24 کاژێری رابردووی گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا راگەیاند کە 671 کەس بوون.
بەپێی ئامارەکانی وۆڵد میتەر، 162 هەزار و 270 تووشبوو لەژێر چاودێریدان و هێشتا ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا چالاکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.