Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 12:11

تەندروستی هه‌ولێر : 22 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاکبوونه‌وه‌

كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 74 كه‌س
کوردستان TV
100%

دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 22 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه‌ و پشكنینی تایبه‌تیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بووه‌، بۆیه‌ بڕیار دراوه‌ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 74 كه‌س.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-


• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۷٤) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱۳ی نیسانی ۲٠۲٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.