رۆژى دووشه‌ممه 13-4-2020، سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان- لقى هه‌ولێر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌يان كرد‌و له دیدارێكدا له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رو جێگر‌و ستافى كارگێرى نه‌خۆشخانه ره‌وشى ته‌ندروستى نێو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و چۆنیه‌تى دابینكردنى كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانى ته‌ندروستى بۆ یه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى بلاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنادا تاوتوێكرد.
دواتر تیمه‌كه، ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و هه‌وجه‌دارى پزیشكيیان پێشكه‌شى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه كرد، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سوودیان لێوه‌ربگرێت، كه پێكهاتبوون له كۆمه‌لێك ده‌سته‌وانه‌و ماسك و مادده‌كانى پاككه‌ره‌وه، كه ستافى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ستخۆشیان لێ‌كرد له هه‌مبه‌ر هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان له نهاو رابردوودا.
هه‌روه‌ها پێشتریش له كاتى سه‌رده‌مى شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش، تیمه‌كانى سه‌ندیكاكه چه‌ندین جار هاوكارى پێشمه‌رگه‌یان له به‌ره‌كانى جه‌نگ كردووه‌و رۆل و پێگه‌یان هه‌میشه دیار‌و به‌رچاو بووه.
شایه‌نى باسه له ئێستادا ژماره‌یه‌ك هه‌لگرى ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌كرێت و پێشتریش ژماره‌یه‌ك هاولاتى تر به ته‌واوى چاك بونه‌ته‌وه‌و گه‌راونه‌ته‌وه نێو خانه‌واده‌كانیان.
نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سیسته‌مى مودێرنى ته‌ندروستى جیهانى له لایه‌ن وولاتى ئه‌لمانیاوه تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دروست كراوه‌و گشت ئامێر‌و پێداویستى پزیشكى پێشكه‌وتوو بۆى دابین كراوه‌و له ئێستادا هه‌موو ئامێره‌كانى نه‌خۆشخانه بۆ خزمه‌تى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كۆرۆنا خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.