Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 19:45

بەکارهێنانى پلازما 40%ى مردن بە کۆرۆنا لە ئێران کەمدەکاتەوە

تەندروستى ئێران، تا ئێستا 73303 کەس تووشى کۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

بەرپرسێکى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، ئەنجامى بەکارهێنانى پلازماى کەسانى چاکبووەوە بۆ توشبووانى کۆرۆنا کەمبوونەوەى 40%ى مردن بووە بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهرى ئێرانى، د.حەسەن ئەبولقاسمی سەرپەرشتیارى چارەسەر بە پلازما ڕایگەیاندووە “ئێمە توانیمان سود لە پلازما وەربگرین بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا، کاتێک کەسێکی تووشبوو لە کۆرۆنا ڕزگاری دەبێت سود لە پلازماى خوێنى وەردەگرین بۆ چارەسەر”.

ڕونیشیکردەوە “کەسێک کە ڕزگاری بووە بەدڵنیاییەوە سیستەمی بەرگری لەشی باش بووە کە توانیویەتى شکست بە ڤایرۆسەکە بهێنێت”.

بە وتەی ئەبولقاسمی، ئەو رێگەى چارەسەرە لە نەخۆشخانەی بەقیەتوڵڵای تاران دەستی پێکردووە و تا ئێستا 300 کەس بەو شێوەیە ڕزگاریان بووە. لە نەخۆشخانەکانی مەسیح دانشوەری تاران و لەبافی نەژاد و نەخۆشخانەکانی قومیش ئەو کارە ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى ئێران، تا ئێستا 73303 کەس تووشى کۆرۆنا بوون، کە 45983 کەسیان چاکبوونەتەوە و 4585 کەسیان مردوون.

ژێده‌ر / NAS - KURD

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.