عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی ھه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاندووه، وه‌ك پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ، كۆمپانیای جێبه‌جێكار كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری راگرتبوو، دوو رۆژه ده‌ستیان بهكاركردووهتهوه و به‌مه‌رجێك كه كارمه‌ند و كرێكاره‌كان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌مامك و ده‌ستكێشیان پێدراوه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه تائێستا 60%ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ئه‌نجامدراوه‌و له پلانیاندایه بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شێكی پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، كه زیاتر له 7 كیلۆمه‌تره.
هه‌روه‌ها گوتیشی: وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی ھه‌ولێر، له‌م رۆژانه‌دا ده‌ستمان به چاككردنه‌وه و قیڕكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.