ڕوونکردنەوەیەك بۆ هاووڵاتیان
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ههولێر رایگهیاند، 22 تووشبووی دیكهی كۆرۆنا چاكبوونهوه، ئهمرۆ سێ شهممه گهرانهوه ماڵهوه.
دوای ئەوەی دوێنێ 22 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیربووەوە کە 18 کەسیان لەنەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێندرابوون، لەبەر ئەوەی دوێنێ شەو ئەنجامەکان دەرچوون کاتەکە درەنگ بوو بۆیە ئەمرۆ نێردرانەوە ماڵەوە.
لەکاتی دەرچوونیان لە نەخۆشخانە تیمی پزیشکی بەجیا لەگەڵ چاکبووەکان دادەنیشن و ڕێنمایی تەواوییان پێدەدەن بەپشت بەستن ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
هیواخوازین تەواوی تووشبووان بە تەندروستیەکی باش و بەزووترین کات چاکببنەوە و بنێردرێنەوە ماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (74) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
14ی نیسانی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.