فەرماندەیی گشتیی لەشكری رۆژ رەتیدەكاتەوە، هیچ پێشمەرگەیەكیان لەلایەن هێزەكانی سەر بەخەلیفە حەفتەر لە لیبیا دەستگیر كرابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سایتە ئەلیکترۆنییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی (شاکر فەرمان بونجق) لەلایەن دەسەڵاتدارانی لیبیاوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە لەپاڵ هێزەکانی لایەنگری تورکیا شەڕ دەکات، هەروەها هەندێک لە سایتەکانی سەر بە پەکەکە وا بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو کەسە سەر بە لەشکری رۆژەو ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ناوزراندنی له‌شه‌كره‌كه‌مان. ئەمەی دەگوترێت و باس دەکرێت دوورە لە راستییەوەو له‌مباره‌یه‌وه روونیده‌كه‌ینه‌وه:
ئەو کەسەی ناوی هاتووە، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه نه‌بووه له له‌شكره‌كه‌مان و نه له دوور‌و نه له‌نزیك په‌یوه‌ندی به له‌شكره‌كه‌مانه‌وه نیه، ئەو كەسە لە ساڵی 2012 لەكاتی شەڕی سووریا، وەك ھه‌زاران په‌نابه‌رى دیكەی سووریا، له هه‌موو پێكھاتە نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیەكانەوە به (كورد و عه‌ره‌ب و موسڵمان و مه‌سیحى)، لەگەڵ خێزانەكەی وەك پەنابەر رووی كردووەتە ھەرێمی كوردستان، دواتر چووەتە توركیا و لەوێ نیشتەجێ بووە و نەگەڕاوەتەوە.
ھێزەكەمان وەك ھێزێكی كوردستانی دامەزراوە بۆ بەرگریكردن لە گەل و خاكی كوردستانی پیرۆز، بەرامبەر ھەر دوژمن و تیرۆرستێك و ھەر جۆرە تیرۆرێك. به‌ر له هه‌مووشیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاره تیرۆستییه‌كانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش. لە ھەمانكاتدا رێز لە رێبازی ھەموو گەلە چارەنووسسازەكان دەگرێت. رێزی تایبەت لە گەلی لیبیا دەگرین و ھەوڵی كەسانی نەفەسنزم شەرمەزار دەكەین، كە دەیانەوێت ناوی ئێمە بە ھەندێك لایەنەوە گرێ بدەن.
ئێمەی کورد رێز لە گەلی لیبیا دەگرین، هەروەها هەوڵی هەندێک لایەن پرۆتستۆ دەکەین ناوی هێزەکانمان بلکێنێن بەناوی هەندێک هێزەوە لە هەندێک ناوچە دەجەنگن پەیوەندی بەوانەوە نییە.
فه‌رمانده‌یی گشتی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری رۆژ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.