وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندراوی ژمارە (50) بڵاوكردهوه، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو دەرەنجام، یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکراوه، پیاوێكی تەمەن (65) ساڵ کە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٣٨٦) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١١٥٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٣٩٠) لە هەولێر، (٥٤) لە سلێمانی، (٦٩٠) لە دهۆك، (٦) لە گەرمیان، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٦٢٢٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٧٠) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٩٦) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤١١) هەولێر، (٤٨١) سلێمانی، (٣٠٤) دهۆك.
دەرەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦٥) ساڵ کە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٩٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی نیسانی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.