راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە بە زمانی کوردی دهڵێت: تاوانی ئەنفال لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری دژی هاووڵاتییانی بێتاوانی کورد ئەنجامدرا.
مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە توویتەر به زمانی كوردی نووسوویهتی: بە خەم و ئازارەوە یادى تاوانەکانى ئەنفال دەکەینەوە کە رژێمى دیکتاتۆرى دژى هاوڵاتیانى بێ تاوانى کورد ئەنجامیدان.
له كۆتاییدا مستەفا کازمی دهڵێت: گەل سەرچاوەى شەرعیەتە و ئەو دەسەڵاتەى دەستدرێژی بکاتە سەر گەلى خۆى، شەرعیەت لە دەست دەدات. تیمارکردنى برینەکان و دروستکردنى ئایندە ئەرکى عیراقیە نیشتمان پەروەرەکانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.