قایمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریداوە قەدەغەی هاتوچۆ و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەردەوام بن.
ئەمڕۆ سێشهممه لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی باڵا کۆبوهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازەکانی پارێزگاری سلێمانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو پەیوەست بە پارێزگای سلێمانی دیاریکران.
بڕیارێکی پێویست لەبارەی بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆو گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر سەرپێچیکاران دران و جەخت لەسەر پێویستی خۆپارێزیی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان کرانەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆناو باشتر ڕێکخستن و چاودێریکردنی پێداویستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.