Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 15:04

مەسرور بارزانی: هاتوچۆکردن، سنووردار دەبێت تا ئەوکاتەی کۆرۆنا بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت

بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: قسەم لەگەڵ ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کرد، داواشم لێکردن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی .

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کرد و سوپاسم کردن بۆ ماندووبوون و دڵسۆزییان. داواشم لێکردن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی .

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: رێوشوێنەکانی هاتوچۆکردن، سنووردار دەبێت تا ئەوکاتەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.